پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە هەولێر، لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندی حزبهكهیدا پهیامێكى بڵاو كردهوه و وتى: "ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بە حەیاتی چاویان پێناكەوێت، بابچن لە مەریخ وەیبگرنەوە، ئەگەرنا لەو خاكە جوانە چاویان پێناكەوێت، پارتی لەناو جەماوەر دروست بووە، هەر هی هەمووان دەمێنتەوە و ناحەزانیش چی دەكەن با بیكەن".
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یەکێتی بووە بە دەڵاڵی عەقاراتی سیاسی، لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان ههڵوێستى خۆى لهبارهى چهسپاندنى بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لە بوودجەدا ئاشكرا كرد.