فراکسیۆنی یەکێتی
-
لەلایەن یەکێتیی نیشتمانییەوە:
هەڵۆ عەسکەری بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق بەربژێر کرا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵۆ عەسکەریی بەربژێر کردووە بۆ ئەوەی لە شوێنی نزار ئامێدی ببێتە وەزیری ژینگەی عێراق.
-
یەکێتی لەسەر ڕێگری کردن لە تەوتین سکاڵای تۆمار کرد
ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، له دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا سکاڵایان لەسەر "هەژماری من" و رێگریکردن لە "تەوتین" تۆمار کردوه.
-
ئەندانێکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
یەکێتی لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یەکێتی بووە بە دەڵاڵی عەقاراتی سیاسی، لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت.
-
فراکسیۆنی یەکێتی:
تورکیا دەیەوێت ۴۰ کیلۆمەتر پشتینەی ئەمنی لەناو خاکی هەرێم دورست بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی فراکسیۆنی یهکێتی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگهیاند، تورکیا بەنیاز به قووڵایی ۴۰ کیلۆمهتر پشتێنهی ئهمنی لهناو خاکی ههرێم دروست بکات.
-
فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ڕێگری بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە هاوئاهەنگی، رێگری لەو پێشێلکارییانەی تورکیا بکەن.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەم دیدارەدا، چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو وسوودانی دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە.
-
هەڵوێستى فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى مووچەوە کاریگەرە و کۆتایی بەزۆر ئاڵۆزى دێنێت و پشتیوانى خۆیانى بۆ بڕیارەکە دەربڕى.
-
هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی پابەندی ئەو وادەیە دەبێت کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.
-
ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.
-
مەسعوود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، کۆ بۆوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ فڕاکسیۆنی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، کۆبۆوە.
-
بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:
لایەنی کوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو ۱۵ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماددەی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بوودجەدا، دەنگی هێنا، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان زانی سەرۆکی فراکسیۆنە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین، وتی، دەنگی نەهێناوە.
-
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
لە داهاتوودا یەکێتی لە بەغدا دەپاڕێتەوە کە بڕگەی مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ سلێمانی جێبەجێ مەکە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە داهاتوودا و بەهۆی ئەو بەدواداچوونەی کە بۆ داهاتی سلێمانی لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە دەکرێت، بە مەمنوونی بە بەغدا دەڵێت، لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بوودجەی پارێزگای سلێمانی بنێرە.
-
فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات پێداچوونەوە بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدان بە بڕگەی پاشەکەوتی مووچەدا بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق گومان لە ژماردنی دەنگی پەرلەمانتاران بە بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات و داوا دەکات پێداچوونەوە بکرێت بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەکە.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بۆ کوردپرێس:
چەندین تێبینیمان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی تەوەری سەرەکیی هەر دوو بڕگەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ڕایگەیاند: ئێمەیش وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە هەیە و بەدواداچوونیش بۆ تێبینییەکانمان دەکەین.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان:
پارتی دیموکرات دەستپێشخەرییەکەی مەسعوود بارزانیی شکاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "ئەو دەستپێشخەرییەی کە کاک مەسعوود ڕایگەیاند، لەلایەن حزبەکەی خۆیەوە شکێنرا کە تەماننامان دەکرد وا نەبوایە".
-
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان:
ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە پێوەی پابەند نابین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و دانانی دوو ئەندامی لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "ئەوەی بڵاو کراوەتەوە بڕیارێکی حیزبییە و پێوەی پابەند نابین."
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان:
ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ڕووی دا پێچەوانەی رێککەوتنەکانمان لەگەڵ پارتی بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئێمە و پارتی رێککەوتنمان هەیە کە تاکلایەنە بڕیار نەدەین و ئەوەی لە پەرلەمان ڕووی دا پێچەوانەی رێککەوتنەکان بوو.
-
مەسروور بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران دەکات.
-
پارتی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کراوەتەوە/ یەکێتی: نایاساییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، بە دەنگی ۵۸ پەرلەمانتار و بەبێ دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کارا کراوەتەوە. جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێ، پەیڕەوی نێوخۆ پێشێل کراوە و دان نانێن بەو هەوڵەدا.
-
فراكسیۆنی یەكێتی:
هەر کاتێک سازان دروست دەبێت پارتی دیموکرات هەوڵی تێکدانی دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: هەرکاتێک سازان دروست دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی تێکدانی دەدات.
-
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی:
یەکێتیی نیشتمانی لەمپەری سەرەکیە لەبەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی تۆمەتبار کرد بە رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەدووری زانی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.