هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حاکم عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه‌ و دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش حاکم عومه‌ر و دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.

دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕایگەیاند، وەکوو سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت پاڵپشتی تەواوی هەنگاوەکانی کۆمسیۆن دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یەکسان دەرفەت بە سەرجەم لایەنەکان، کاندید و هاوڵاتیان بدات لە هەڵبژاردنەکەی هەرێمدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ گرفتێک لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا نییە.

دڵشاد شەهاب باسی لەوەش کرد، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە خاڵی بەیەک گەیشتنی سەرجەم لایەنەکان بێت و سەرباری گرفت و جیاوازیە سیاسەکان لە هەندێک پرسدا، هەنگاوی جدی و کرداری ناوە بۆ نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان.

هاوکات حاکم عومەر ئەحمەد، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، ئاماده‌کاری ته‌واویان کردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دڵنیایی دەدەین بە سەرجەم لایەن و کاندیدە سەربەخۆکان کە بەوپەڕی پیشەییانە و بێلایەنانە ئەو پڕۆسە گەورەیە لە 20ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ  ئەنجام دەدەین".

دادوەر عومەر ئەحمەد ڕوونی کردەوە، "هەڵبژاردنەکە بە شەفافی و پاک و بێگەردی بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی نوێنەری کونسوڵی وڵاتان و چاودێرە نێودەوڵەتیەکان".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، لیژنەیەکی مەرکەزی لەلایەن کۆمسیۆنە دروست کراوە بە مەبەستی سەرپەرشیتی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکەی هەرێمی کوردستان.

News Code 223941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha