ڕێژەی گزی کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفر دەبێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، رێژەی گزی کردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا بە هیچ شێوەیەک ساختەکاری ناکرێت و ئەوەی کارتی بایۆمەتری پێ نەبێت ناتوانێت دەنگبدات.

ناوبراو گوتیشی، دەیان ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لەکاتی دەنگدان بەکاردەهێنرێت و هەموو بڕگەکانی نەخشەپلانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکان جێبەجێ کراون.

سەرۆکی کۆمیسیۆن جەختیشی کردەوە کە رێژەی گزی کردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە و دەرفەت بۆ هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات و ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە کاتژمێر ۷:۰۰ کار دەکەن و لە کاتژمێر ۱۸:۰۰ دەوەستن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە گوێرەی یاسا هاوڵاتیانی هەندەران ناتوانن دەنگ بدەن.

سەرۆکی کۆمیسیۆن باسی لەوەش کرد، داوایان لە باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکان کردووە چاودێربن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.

News Code 224184

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha