بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیان لهو كاندیدانه سهربه جووڵانهوهی نهوهی نوێن له بازنهی سلێمانی و كاندیدی چوارهمیش سهربه پێكهاتهی مهسیحییهكانه.
هۆكاری دوور خستنهوهی هەریەک لە هێمن عومەر محەممەد دەروێش و سامان مەحموود ئەحمەد ساڵح، كاندیدانی نهوهوی نوێ ئهوهیه کە خۆکاندیدکردنیان پێچەوانەی خاڵی ۱۵ لە بڕگەی ۲ بەشی سێیەمی رێنماییەکانی تۆمار و پەسهندکردنی لیستی کاندیدان بووە، برگهكهش تایبەتە بە پێشکهش کردنی بەڵگەنامەی پابەند بوون بە بنەماکانی ئاکار و بەڵگەنامەی خوێندن و کارتی بایۆمەتری.
هۆكاری دوورخستنهوهی كاندیدی سێیهم نهوهی نوێ بهناوی دیاری هیدایەت بەشارەت ئەمین، ئهوهش كه خۆکاندیدی کردنی پێچەوانەی خاڵی یەکی بڕگەی یەکەمی بەشی سێی رێنماییەکان بووە، کە تایبەتە بە سەلماندنی ئەوەی هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی ئەو بازنەیە بێت، کە خۆی تێدا کاندید دەکات.
هاوكات عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە كهناڵی ڕووداوی و: ئەو سێ کاندیدەی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی پارێزگای سلێمانی بوون حزبهكهیان ئاگادار کراوەتەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا کاندیدی جێگرەوەیان بۆ دابنێن.
کاندیدی چوارەمیش بهناوی هیلین ئەکرەم دخنا سلێمان لە کۆتای مهسیحییهكانه و بە گوێرەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆن ناتوانرێت جێگرەوەی بۆ دابنرێت، هێلین بەپێی خاڵی یەک لە بڕگەی ۱ی بەشی شەشەمی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن دوورخراوەتەوە، کە تایبەتە بە پارەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردن و پارەکەش بۆ کاندیدانی سەربەخۆ یەک ملیۆن دینارە.
Your Comment