ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حاکم عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه و دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش حاکم عومه‌ر و دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکدان بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی تایبەت بە هەڵبژاردن دەربکەن، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێکی گونجاویان دەستنەکەوتووە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بوودجەیەکی تایبەت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەرج بکات.