بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یان برایم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم لە سەردانەکەی بۆ لای جووڵانەوەی نەوەی نوێ پشگیری وڵاتەکەی بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی ئازادانە و لە وادەی خۆی دووپات کردەوە.
لای خۆیانەوە نەوەی نوێ جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردەوە لە وادەی خۆی و بەشێوەیەکی ئارام و پاک، کە لە رێگەیەوە بارودۆخی هەرێم لەم قۆناغە سەختەوە بگۆڕن بۆ قۆناغی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییان.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیارە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دوای چوار جار دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچیت.
Your Comment