گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستی پێکرد

بەشی ئێران- ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ڕی دوه‌می ۱۴ـه‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماریی ئێران ده‌ستپێكرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی ۱۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۳ی هەتاوی له‌ كاتژمێر ۸:۰۰ی به‌یانی به‌كاتی ئێران  ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ و بڕیاریشه‌ پرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ۱۰ كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
 
گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئێران له‌نێوان مه‌سعوود پزیشكیان و سه‌عید جه‌لیلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا هیچكام له‌ كاندیده‌كان نه‌یانتوانی ۵۰+۱ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن.

به‌وته‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ گه‌ڕی دووه‌مدا، هه‌ر یه‌كێک له‌و دو كاندیده‌ زۆترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته‌ سه‌رۆک كۆماری ئێران، هاوكات به‌پێی ئاماره‌كانی ئێرانیش، زیاتر له‌ ۶۱ ملیۆن و ۴۵۲ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. 

له‌گه‌ڕی یه‌کەمدا مه‌سعوود پزیشكیان ۱۰ ملیۆن و ۴۱۵ هه‌زار و ۹۹۱ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، سه‌عید جه‌لیلی ۹ ملیۆن و ۴۷۳ هه‌زار و ۲۹۸ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

News Code 223747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha