ان شا اللە گەلی ئازیزمان دەنگ بدەن و باشترین کەس هەڵبژێرن

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند ان شا اللە خەڵکی ئازیزی ئێران دەنگ بدەن و باشترین کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی هەڵبژێرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی ۱۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۳ی هەتاوی له‌ كاتژمێر ۸:۰۰ی به‌یانی به‌كاتی ئێران  ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ و ڕێبەری باڵای ئێران دەنگی خۆی خستە سندووقەوە.

پاش دەنگدان ئایەتۆڵا خامنەیی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خودا ڕۆژێکی باشە ئەمڕۆ ڕۆژی ئامادە بوونی خەڵک، ڕۆژی بەشداری لە بابەتێکی گرینگی سیاسیدایە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیگەیاند: هیوادارم گەلی ئازیزمان سەربکەون، دەنگ بدەن و باشترین کەس وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن، لەم قۆناغەدا دەبێ خەڵک جیدیتر بن بۆ ئەوەی کارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن. ان شااللە ئێمە بەیانی سەرۆک کۆمارمان هەبێت.

News Code 223748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha