مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق پرسێکی نیشتیمانییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە شاری بەغدا پێشوازیی لە ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدیدارەکەدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆشنایی خستەسەر هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی هەست بەوە کرا کە نیازپاکی هەیە لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و پابەندبوون بە دەستوور و دروستبوونی کەشێکی ئەرێنی لە بەغدا و هەروەها بۆ باس کردنی ئەو بابەتانەی کە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە سەردانی بەغدای کردووە.

بارزانی پەیوەست بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان ڕایگەیاند کە ئەمە پرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە بە لایەنێک و دەبێ سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانەکەی مەسعوود بارزانی و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە هانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی و بەهێزکردنی دیالۆگی نێوانیان.

باڵیۆزی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش پێشوازیی لە دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

News Code 223744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha