بەغدا و هەولێر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان چارەسەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دانرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدرال و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکات کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاوڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم".

مەسروور بارزانی دەڵێت، "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".

News Code 223299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha