بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ۳۹۷ ئاواره له ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان له قه‌زای (خانکی) و گونده‌کانی سه‌ر به پارێزگای دهۆک نیشته‌جێبوون، بۆ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سه‌ره‌تایی خۆیان له قه‌زای شه‌نگال سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچبه‌ران (IOM)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا کراوه و پاڵپشتی لۆجستی بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌کان دابین کراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تدایه بۆ کۆتایی‌هێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌بوون له وڵات و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت یه‌ک‌ده‌گرێته‌وه.
Your Comment