ژمارەی دانیشتووانی کوردی نیشتەجێی ئێرلەندا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی ۱۰ هەزار کەس؛ بەڵام تەنیا نزیکەی ۲٥۰۰ کەسیان لە ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێرلەندادا وەک «کورد» تۆمارکراون و ئەوانی دیکە لەسەر بنەمای ڕەگەزنامەی وڵاتانی سەرەکییان پۆلێن دەکرێن. ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردان بۆ چەندین ساڵ لە هەبوونی دەنگێکی یەکگرتوو بێبەش بن؛ ئەو بۆشایییەی کە ئەمڕۆ «ناوەندی کولتووریی کوردی لە ئێرلەندا» هەوڵی پڕکردنەوەی دەدات.
ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی (BBC)ی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کە سەدان کۆچبەری کوردی عێراق کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەورووپادا بوون، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە لیبیا ڕفێندراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی توند بوونەتەوە، تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان لێکرابێتەوە.
عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆتا دیدارییدا لەگەڵ شاندی ئیمرالی داوای لەو گەنجانە کردووە کە کۆچیان بۆ ئەورووپا کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.