ڕەنگە لەسەر داوای پارتی دیموکرات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانى، ڕایگەیاند، لەوانەیە لەسەر داوای پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێ مانگ و ۵-۶ ڕۆژێک دوابخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش پێداگریەکی یەکجار زۆری پارتی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی لەم سەردەمە لە عێراق شڵەژانێک دروستنەبێت، پاش ھەندێک گەشت و سەفەری تەواو نھێنی، لەوانەیە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ سێ مانگ و ۵ - ۶ ڕۆژێک دوابکەوێت.

بەگوێرەی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە رۆژی ۱۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۴، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و  رۆژی ۱۰ی مانگی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و لە بەرواری ۶ـی حوزەیران کۆتایی بێت.

News Code 223425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha