بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌وپێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا نيشان دا.
هەروەها باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه ئاسانكارى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێک له ده‌وازه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه پيرۆزه ئايينييه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.
لەبەرامبەردا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانى به وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.
بەشی ئێران- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كۆ بووه‌وه.
News Code 223665
Your Comment