بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "بە بڕوای من سەردانەکە هەموو قسەیەک هەڵدەگرێت، بەشێکی بریتیە لە بەدواداچوون لەو ڕێکەوتنانەی کە لەنێوان عێراق و ئێران و تورکیا کراوە لە ڕابردوودا، بەڵام هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراقدا نەک بە تەنها".
ناوبراو وتیشی: "ڕێکەوتننامەکان تەنها نابەستمەوە بە ئەمنی، بەڵکوو هەموویەتی واتە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگیش کە ئەمانە هەموویان ئەمنی و ئاسایشی دەوێت".
نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێم دەڵێت: "لەلایەکی تریش سەردانەکە هاندانە بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردیەکان، چوونکە تەبایی نێوانیان کارئاسانی دەکات نۆ پتەوبوونی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق".
ناوبراو وتیشی: "وا بروات جارێکی تر نابینین کوردستان تۆپباران بکرێت، لە کاتێکدا هۆکارەکان وەلا نراون و کورد و ئێرانیش دەبێت پەیوەست بن بەو ڕێکەوتنەی کە لە ڕابردوودا کرا نەک هەر عێراق و هەرێم".
Your Comment