بارزانی و باقری جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان هەرێم و ئێران دەکەنەوە

بەشی ئێران- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عەلی باقری کۆ بووەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی لە پیرمام مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکە بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتوری  کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی سەرۆکۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو.

هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە مەسعوود بارزانی گەیاند.

News Code 223664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha