یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانی شاندی ئێرانی بۆ هەرێم بەدواداچوون بۆ ڕێکەوتنەکانی ڕابردوو بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردپرێس، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە تەوەرەکانی هاتنی شاندەکەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەدواداچوونە بەو ڕێکەوتنانەی لە ڕابردوودا لە نێوان هەردوو وڵاتدا کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "بە بڕوای من سەردانەکە هەموو قسەیەک هەڵدەگرێت، بەشێکی بریتیە لە بەدواداچوون لەو ڕێکەوتنانەی کە لەنێوان عێراق و ئێران و تورکیا کراوە لە ڕابردوودا، بەڵام هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراقدا نەک بە تەنها".

ناوبراو وتیشی: "ڕێکەوتننامەکان تەنها نابەستمەوە بە ئەمنی، بەڵکوو هەموویەتی واتە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگیش کە ئەمانە هەموویان ئەمنی و ئاسایشی دەوێت".

نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێم دەڵێت: "لەلایەکی تریش سەردانەکە هاندانە بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردیەکان، چوونکە تەبایی نێوانیان کارئاسانی دەکات نۆ پتەوبوونی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق".

ناوبراو وتیشی: "وا بروات جارێکی تر نابینین کوردستان تۆپباران بکرێت، لە کاتێکدا هۆکارەکان وەلا نراون و کورد و ئێرانیش دەبێت پەیوەست بن بەو ڕێکەوتنەی کە لە ڕابردوودا کرا نەک هەر عێراق و هەرێم".

News Code 223676

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha