ئێران و عێراق دوو ستوونی به‌هێزکردنی ناوچه‌که‌ن

بەشی ئێران- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌وه‌کاله‌ت له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات پته‌و و به‌هێزن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی باقری دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ  فوئاد حسێن له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند: "جه‌خت له‌ هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌می عێراق و ئێران ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌وان له‌کاتێکی ئاوا خه‌مناکدا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوون، ئه‌وه‌ش سروشتی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات پیشان ده‌دات و ئێمه‌ مێژویه‌کی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، په‌یوه‌ندیه‌کانیشمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوو وڵاته‌".

باقری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، عێراق و ئێران خاڵی هاوبه‌شیان زۆره‌ و که‌مترین خاڵی ناکۆکیان هه‌یه‌، هه‌ردوو وڵات دوو ستوونی به‌هێزکردنی ناوچه‌که‌ن و خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ن و به‌ ته‌واوی دەرک به‌و به‌رپرسیارێتیه‌ ده‌که‌ن و له‌ مێژودا سه‌لمێنراوه‌ که‌ خه‌ڵکی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران هاوبه‌شه‌.

په‌یوه‌ست به‌ دۆخی غه‌ززه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌وه‌کاله‌ت وتی: "ده‌بێت ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ کۆتایی پێبێت، له‌ غه‌ززه‌ شه‌ڕ نییه‌ به‌ڵکو تاوانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌یه‌، زایۆنییه‌ داگیرکه‌ره‌کان پێشکه‌وتوترین چه‌کیان پێیه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ پێیان دراوه‌، ئێستا خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی غه‌ززه‌ له‌ژێر داروپه‌ردودا ئاڵای سه‌رکه‌وتنیان هه‌ڵگرتووه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "ده‌بێت هه‌موو وڵاتان به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی هه‌وڵ بده‌ن تاوانی ئیسرائیل کۆتایی پێبێت، ده‌بێت به‌بێ مه‌رج یارمه‌تی خه‌ڵکی غه‌ززه‌ بدرێت و ئه‌وان ده‌ستیان بگات به‌ کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاری و له‌گه‌ڵ عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوکاری غه‌ززه‌ بده‌ین، زایۆنییه‌کان ره‌نگه‌ بیانه‌وێت هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ بکه‌ن".

له‌باره‌ی هاوکاریه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئیسرائیل، عه‌لی باقری وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریکیه‌کان بیانه‌وێت کارێک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی ئیسرایل ڕابگرن له‌ غه‌ززه‌ پێویست ناکات زۆر خۆیان ماندوو بکه‌ن، پێویست ناکات زۆر خۆیان سه‌رقاڵ بکه‌ن، ته‌نها پێویسته‌ یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ زانیۆنییه‌کان ڕابگرن".

News Code 223659

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha