بەرهەم ساڵح و باقری جه‌ختیان له ‌گرنگیی په‌يوه‌ندييه‌ مێژوییەکانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح لە سلێمانی پێشوازیی کرد له‌ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌يوه‌ندييه‌ مێژوییەکانی كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش کردەوە، هه‌روه‌ها بەگرنگییەوە باس لە خواستى هەردوولا کرا بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، به‌تايبه‌تى له‌ بوارەکانی ئابوورى و کەلتوری.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح، ئێرانى به‌ وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ و کاریگەر و خاوەن پەیوەندی لە ميژینەیە لەگەڵ عێراق و هەرێم وەسف کرد.

هاوکات دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

News Code 223666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha