دادگاى فیدراڵى سکاڵایەکى تایبەت بە سەرۆکى حکوومەتى عێراق و هەرێمى کوردستانی ڕەت کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵایەکى پەیوەست بە مافەکانى هەرێمى کوردستان لە بوودجەى فیدراڵى ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزەر ئازاد دۆسکی، سکاڵاکار بە کەناڵ۸ـی ڕاگەیاندووە: سکاڵایەکى لە دادگاى فیدراڵى لەسەر سەرۆکى حکوومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان، وەزیرى نەوتى عێراق، وەزیرى سامانەسرووشتیەکان و سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران تۆمار کردووە و لە سکاڵاکەدا داوای کردووە، داوالەسەرکراوان پابەندبکرێن بە جێبەجێ کردنى ئەو ماددانەى یاساى بوودجە کە تایبەتن بە ماف و شایستە و پابەندییەکانى هەرێمى کوردستان.

ئازاد دۆسکی گوتیشى، لەکاتى دادبینى دادوەر ڕایگەیاندووە، دوو مەرج هەیە بۆ قبووڵ کردنى هەرداوایەک لە دادگاى فیدراڵى، یەکەمیان ئەوەیە سکاڵاکە لە تایبەتمەندى دادگاکە بێت و مەرجى دووەم ئەوەیە سکاڵاکار زیانى بەهۆى ئەو بابەتەوە بەرکەوتبێت کە سکاڵاى لەسەر تۆمار کراوە.

ئازاد دۆسکى هێماى بۆ ئەوەش کرد، دادگاى فیدراڵى بڕیاری دا بە رەتکردنەوەى سکاڵاکەى و سەرۆکى دادگا بڕیاری داوە، سکاڵاکار بەهۆى جێبەجێ‌نەکردنى یاساکەوە هیچ زیانێکى بەرنەکەوتووە، بۆیە سکاڵاکەى ڕەت کردەوە.

دادگاى فیدراڵى لە ۲۱ـی شوبات بڕیاری دا، بە پابەندکردنى حکوومەتى عێراق بۆ دابین کردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، بەڵام سکاڵایەکى دیكەی پەیوەست بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى ڕەت کردەوە.

News Code 223644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha