بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لە دادگای کەرخ سکاڵای لە دژی هەریەکە لە مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لەمبارەوە شاسوارعەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، "فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دادگای کەرخ سکاڵای لەسەر مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد، بە تۆمەتی دزینی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە مووچە".
شایانی باسە نزیکەی هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی عێراق، زیاتر لە ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.
Your Comment