بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى ڕەوتى هەڵویستى نیشتیمانى لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، دەبێت حیزبەکان بێدەنگ نەبن، فشاری یاسایی، سیاسی و مەدەنی بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لەو هەوڵانەی دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن.
بە گوتەی عەلی حەمەساڵح: "ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغداد دواخستنی هەڵبژاردنە، ئەم هەوڵەش لەکاتێکدایە کۆمیسیۆن لە ۷ـی تەمووز وادەی یاسایی تەواو دەبێت و گەرەنتی نوێکردنەوەی تەمەنی کارکردنیشی نییە، بەمەش هەڵبژاردن دەکەوێتە دۆخێکی نادیارەوە.
سەرۆکى ڕەوتى هەڵوێستى نیشتمانى ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی پارتی دیموکراتى کوردستان روونە و رێگرییە لە هەڵبژاردن و هێشتنەوەی ئەم دۆخە وەک خۆى.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت، لە دادگای تایبەتمەند لە بەغداد سکاڵا لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆماردەکەین. ئەرکی لایەنەکانی دیکەشە کە لەگەڵ پارتیدا لە حکوومەتن، بکشێنەوە و بەم دۆخە لەناو یاساشکێنیدا نەمێننەوە.
Your Comment