کوردانی ئێزدی داوا دەکەن کورسی پەرلەمانیان بۆ دابنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو پێکهاتەی ئایینیی کوردانی ئێزدی و کاکەییش داوادەکەن لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هاوشێوەی کریستیانەکان، تورکمان و ئەرمەن کورسی کۆتایان بۆ دابنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەمۆ قاسم، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالش بۆ رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کە تایبەتە بە کوردانی ئێزدی و لە دهۆکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی وت: کاتێک باسی پێکهاتەکان دەکرێت، دەبێت ئەوە بزانرێت بەگوێرەی یاسا رێکخراوە، کە پێکهاتەکان پێکهاتەی دینی و نەتەوەیین، نەوەک تەنیا پێکهاتەی نەتەوەیی.

ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای بنکەی لالش گوتی: "ئێمە، تاوەکوو ئێستا کۆتا کورسیمان نییە، ئەوە لە کاتێکدایە وەک ئێزدی لە هەموو کەسێکی دیکە زیاتر پێویستمان بە کورسیی کۆتایە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین مافەکانی خۆمان بەگوێرەی یاسا بەدەست بهێنین".

بەگوتەی شەمۆ قاسم، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 120 هەزار کوردی ئێزدی هەن و زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆکن. ئەو داوای کرد لانیکەم کورسییەک یان دوو کورسی وەک کۆتای ئێزدی تەرخان بکرێت.

گوتیشی: "شانازی بە کوردبوونی خۆمانەوە دەکەین، بەڵام وەکوو ئایین، مافی خۆمانە کورسی کۆتامان هەبێت؛ داواکارم داواکەمان بە سیاسی نەکرێت، چوونکە مافێکی خۆمانە".

News Code 7832

Your Comment

You are replying to: .
captcha