کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان
-
ئێزدییەکان سکاڵا لەسەر ئەو داعشانە تۆمار دەکەن کە گواستراونەتەوە عێراق
نوێنەرانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، سکاڵای یاسایی دژی ئەو داعشانە تۆمار دەکەن کە لە سووریاوە هێنراونەتە عێراق و هەزاران بەڵگە دژیان ئامادەیە.
-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دەردەبڕێت
ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئێزدی نیم بەڵام "خهم و ناسنامهی ئێوهم کردووهته خهمی خۆم، بوون و مافتان دهپارێزم".
-
چیرۆکی پێنج ئەندامی خێزانێکی ئێزدی دیلی دەستی داعش
پاش ۱۱ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەست پێکردنی حەفتادوچوارەمین فەرمانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، هێشتا چارەنووسی پێنج ئەندامی بنەماڵەی خەلف نادیارە؛ لەم ڕاپۆرتەدا دوو منداڵی بەجێماوی ئەم بنەماڵە، بەرزان و فارس خەلف، دوای چوار ساڵ دیلێتی لە کەمپ و بەندیخانەکانی داعش، ئەمڕۆ بوونەتە چیرۆکبێژی ئازارێک کە تەمەنی منداڵیی بۆ هەتاهەتایە لەوان سەندۆتەوە.
-
لەیلا زانا:
کۆمەڵکوژیی شنگال برینی دڵ و مێژووی کوردە
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد ڕایدەگەیەنێت، ئەو دڕندانەی لە شنگال کۆمەڵکوژییان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، دەبنە ڕووڕەشی جیهان، دەشڵێت، شنگال برینی دڵی مرۆڤایەتییە.
-
دوای ۱۱ ساڵ لە کۆمەڵکوژیی شنگال؛ زۆرینەی کوردانی ئێزدی ئێستاش لە ئاوارەییدا دەژین
ئەمڕۆ ۱۱ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰۰ کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و دەیان هەزاریشیان کۆچبەر و ئاوارەن.