بافڵ تاڵەبانی و عەبدوللەتیف ڕەشید بۆ بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی گەیشتنە تاران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەبدولــلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى بۆ بەشداریکردن لە پرسەى ئیراهیم ڕەئیسى و هاوەڵانى، ئەمڕۆ شەممە گەیشتنە کۆماری ئێسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، "عەبدولــلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی گیان­لەدەست­دانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوەڵانیان بە مەبەستی گەیاندنى سەرەخۆشی، ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە تاران.

سەرۆککۆماری عێراق لە گەشتەکەیدا، هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر، هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، ئەبوکەڕاڕ فرێجی، ئەمنیداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نشتیمانی، خالید شوانی، وەزیری داد، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، مەحمود مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەکى دیکە لە لێپرسراوانى عێراق هاوڕێیەتی دەکەن.

News Code 223562

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha