سەرۆک کۆماری عێراق
-
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکرات:
پارتی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆککۆمار هەموو پۆستەکانی بەغدا دەداتە یەکێتی
پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت و دەڵێت، ئامانج لێی گەڕاندنەوەی قورسایی کوردە بۆ بەغدا هاوشێوەی سەردەمی مام جەلال.
-
مەسروور بارزانی:
تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەڵێت" تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتةیکمان نەکردووە".
-
سهرۆکایهتی کۆماری عێراق دهستوهردانی دهرهکی لهکاروباری سیاسی وڵاتەکەی رهتدهکاتەوە
سهرۆکایهتی کۆماری عێراق رایدهگهیهنێت "پرسه ناوخۆییهکان بابهتێکی سهروهری تهواون و تهنها عێراقیهکان بڕیاریان لهسهر دهدهن".
-
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێککەون
چوارچێوهی ههماههنگی، داوای له پارتی دیموکراتی کوردستان و یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، رێکهوتن لهسهر کاندیدێکی هاوبهش بکهن بۆ پۆستی سهرۆک کۆمار.
-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
ڕۆژی سێشەممە وەکوو وادەی دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی وەک وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری عێراقی دیاریکرد.
-
۳۳ بەربژێری کورد ناوی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تۆمار کرد
ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی تۆماری ناوی بەربژێرانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بوو، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی پەرلەمانی عێراق ۸۱ کەس خۆیان بەربژێر کردووە کە ۳۳ بەربژێر کوردن.
-
کۆ گشتیی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە ۸۱ کەس
دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕووی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان داخرا و کۆی گشتی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە گەیشتە ۸۱ کەس.
-
یهکێتیی نیشتمانی به فهرمی کاندیدی سهرۆک کۆماری پێشکهشکرد
یهکێتی نیشتیمانیی کوردستان کۆتایی به مشتومڕهکان لهبارهی کاندیدی ئهو حزبه بۆ پۆسته باڵاکهی عێراق هێنا و بڕیاریدا نزار ئامێدی کاندید بکات بۆ سهرۆک کۆماری عێراق.
-
پەرلەمانی عێراق:
ڕۆژی دووشەممە کۆتا وادەی خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی وەک کۆتا وادە بۆ پێشکەشكردنی داواکاری بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکردوە.
-
دەرگای کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرایەوە
سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق دەرگای کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار کردەوە، کەبەگوێرەی یاسا دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا کاندیدەکان دیاری بکرێن.
-
بافڵ تاڵەبانی عەرەبی نازانێت بۆیە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نابێت
ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان و کوڕی مشعان جبووری، ئاشکرایدەکات، بافڵ تاڵەبانی کاندید بووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵام رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
-
وتەبێژی یەکێتی: بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدمان دەبێت
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار كاندیدمان دەبێت و تائێستا مەكتەبی سیاسی بڕیاری لە كاندیدەكە نەداوە".
-
ئەگەری خۆکاندید کردنەوەی لەتیف ڕەشید؛
بافڵ تاڵەبانی نیازی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید بکات
سەرچاوەیەکی نزیک لە لەتیف رەشید راگەیاندووە: لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەنیازە بۆ خولێکی تر خۆی کاندیدی بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند نەکراون و قۆناغەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەستی پێنەکردووە.
-
تاڵەبانی و لەتیف ڕەشید جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد دەکەنەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد کۆ بوونەوە.
-
سەرۆک کۆماری عێراق مەرسوومی دامەزرانی ۸۶ باڵیۆزی نوێی دەکرد
لەتیف ڕەشید، واژۆی لەسەر مەرسوومی دامەزرانی ۸۶ باڵیۆز دەکرد و ڕێکارەکانی دامەزرانی گرووپی دووەمی باڵیۆزەکانیش بەردەوامە کە سەرجەمیان ۹۳ باڵیۆزن.
-
سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی کۆ بوونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە کاتی پێشوازی کردن لە سەرۆککوماری عێراق ڕایگەیاند:« یەکێتیی نیشتمانی لەسەر هەڵوێستەکەی وەستاوە بۆ ئەوەی چیتر ژیانی خەڵک نەخرێتە مەترسییەوە.»
-
سوودانی و لەتیف ڕەشید جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەنەوە
لە کۆبوونەوەیێکدا، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران جەختیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور و یاساییە کارپێکراوەکان کردەوە.
-
سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
لهتیف ڕهشید، سهرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سهرۆک وهزیرانی عێراق کۆ بوونهوه و باسیان لە ناردنی پارهی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان کرد.
-
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق:
پێویستە بەزوویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەزوویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.
-
لەتیف ڕەشید و سوودانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی دارایی نێوان بەغدا و هەولێر کۆ بوونەوە
بە مەبەستی چارەسەری ڕیشەیی کێشە داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆب وونەوە.
-
سەرۆک کۆماری عێراق:
خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە
سەرۆک کۆمارى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازیی لە بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە دەکات و بە هەنگاوێکی "گرنگ" ناوی دەبات، بە ئاڕاستەی بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
-
سەرۆک کۆماری عێراق جەخت لە هاوکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و تاران دەکاتەوە
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
-
سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە واژۆ کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ۲۹-۰۴-۲۰۲۵، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.
-
لەتیف ڕەشید داوا له سهدر دهکات بهشداری له ههڵبژاردنهکان بکات
عهبدوللهتیف ڕهشید سهرۆک کۆماری عێراق نامهیێکی ئاراستهی موقتهدا سهدر کرد و داوای کرد بڕیارهکهی بۆ بایکۆتی پرۆسەی ههڵبژاردن ههڵبوهشێنێتهوه .
-
سەرۆک کۆماری عێراق سکاڵای لەسەر سوودانی و تەیف سامی تۆمار کرد
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەسەر مووچە سکاڵای لەسەر محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی تۆمارکرد، رۆژی چوارشەممە ۱۲ـی مانگ دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەچێت.