درێژە بە گەشەپێدان بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەین

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو گەشەسەندن و پەرەسەندن دەڕوات و ئەم پڕۆسەیەش درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی لە کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی کرد بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی ئێرانی لە عێراق و وتی: دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی هاووڵاتییەکی ئێرانی لە عێراق بەهیچ شێوەیەک لای ئێمەوە قبووڵکراو نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سوپاسی ئامادەبوونی شاندی باڵای هەرێمی کوردستانی لە ڕێوڕەسمی پرسە سەرۆک کۆماری و هاوڕێیانی کرد و ئاشکرای کرد پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو گەشەسەندن و پەرەسەندن دەڕوات و ئەم پڕۆسەیەش درێژەی هەیە.

News Code 223578

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha