بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی سەرەخۆشیی لە ڕێبەری باڵای ئێران کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڵانیان.
ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی له‌میانی پێشوازیكردنی له محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی له‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی وڵات ڕایگه‌یاند: "ئێمه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رجه‌سته‌مان له‌ده‌ستدا، به‌رپرسێكی كارامه، به‌توانا، دۆست و جددی بو له وڵاته‌كه‌مان".
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشی: تاران به هه‌مان ڕێبازی پێشتر له هاوكاریه‌كان و گرنگیدان به په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵییه به‌هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی و به‌شداری عێراقیه‌كان له پرسه‌ی ڕه‌ئیسی و هاوه‌ڵانی ده‌ربڕی.
لای خۆیەوە سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، هەروەها جەختیكرده‌وه لەسەر بەردەوامبوون لە کاراکردنی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان، بە تایبەت کە عێراق چاوەڕوانی سەردانێکی فەرمیی ڕەئیسی بو لە کۆتایی ئەم مانگەدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی خۆی بۆ ژیاننامەی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو نوێکردەوە و تیشکی خستە سەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی گەلی ئێرانی کرد هاوكات هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
Your Comment