تورکیا لە چیایه‌كى هەرێمی كوردستان بنکەیەکی سەربازیی نوێ بونیاد دەنێت

بەشی تورکیا- لەماوەی چەندی ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕاو لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەستیکردوە بەدروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "عەرەبی جەدید" کە پشتی بە لێدوانی بەرپرسێکی کورد لە پارێزگای دهۆک بەستووە، سوپای تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر لووتکەی چیای کیستەی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دەستیکردوە بەدروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ.

ئەو بەرپرسە کوردە کە داوایکردوە ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت، باسی لەوەکردوە، دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە نوێیەی تورکیا لەچوارچێوەی پلانەکانی ئەنقەرەدایە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام‌ و دابڕاودایە بۆئەوەی ڕێگریی لە دزیەکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆناو خاکی تورکیا بکات.

باسی لەوەشکردوە، ئەو بنکە سەربازییە دەبێتە چوارەم بنکەی سەربازیی کە تورکیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەناوچەکەدا دروستیکردوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردوە، کۆنترۆڵ کردنی لووتکەی چیاکە وادەکات ناوچەیەکی فراوانی پارێزگای دهۆک لەژێر چاودێریی سوپای تورکیادابێت، بەوپێیەی چیاکە بەسەر زیاتر لە ۵۰ گوند لە ناوچەکانی کانی ماسی‌ و بامەڕنی‌ و باتۆفادا دەروانێت.

جەختیشی لەوەکردۆتەوە، بەهۆی دروستکردنی ئەو بنکەیەوە ئەگەری ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری گوندنشینانی ناوچەکە هەیە.

News Code 223516

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha