بنکەی سەربازی
-
لەنێوان سنووری سێ وڵات، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێی دامەزراند
هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێیان لەسەر سنووری سێ وڵاتی سووری، ئوردن و عێراق لهناو خاكى كوردستانی سووریا دامەزراندووە.
-
بە پاساوی هێرشەکەی سەر دامەزراوەیەکی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە؛
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێکرد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۳۲ پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون.
-
لە بەغدا بنکەیەکی ئەمریکی کرایە ئامانج
درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگرن کرایە ئامانج.
-
کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان ڕەوانەی کوردستانی سووریا کران
ڕوانگەی سووری بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازییان ڕەوانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا کردووە.
-
ڕووسیا لە کوردستانی سووریا و هاوسنوور لەگەڵ تورکیا بنکەیەکی سەربازی دامەزراند
بەشی جیهان- هێزەکانی ڕووسیا بنکەیەکی سەربازییان لە"کۆبانی" دامەزراند کە هاوسنووره لهگهڵ تورکیا.
-
ڕێكخراویCPTی ئهمریكی:
سوپای تورکیا ڕێگا لەنێوان بنکە و بارەگا سەربازییانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات
بەشی تورکیا- ڕێكخراوی CPTی ئهمریكی دهڵێت، لە ئێستادا تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت، هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلوک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت.
-
تورکیا لە چیایهكى هەرێمی كوردستان بنکەیەکی سەربازیی نوێ بونیاد دەنێت
بەشی تورکیا- لەماوەی چەندی ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕاو لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەستیکردوە بەدروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ.
-
پەیوەندییە سەربازی، ئابووری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاپۆرتێکدا درەو میدیا باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەڵکەوتە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و باس لە پێوەندییەکانی نێوانیان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری و بازرگانی، دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەگەر لە ڕابردوودا تورکیا لەوە دەترسا کە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببێتەهۆی دابەشبوونی وڵاتەکەی ئێستا لەوە دەترسێت کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پڕۆسەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بەتەواوێتی کونترۆڵ بکات.
-
رێکخراوێکی ئەمریکی:
تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە
بەشی جیهان- رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند: "ئەمساڵ تورکیا ۸۲ شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە و بەگشتی ۶۴ بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
ڕێکخراوی جۆسور ئاشکرای دەکات:
۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە
بەشی جیهان- دامەزراوەی توێژینەوەی جۆسور لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا ۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە.