بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: "دەستێوەردانی تورکیا و پێشڕەویی هێزەکانی لە خاکی عێراق و ناوچەی دهۆک، هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە، چوونکه حکوومەتی عێراق بە پێی مادەی ۱۰۹ی دەستوور بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیایە".
شایانی باسە به‌پێى ڕاپۆرتێکى میدیا جیهانییه‌کان، تورکیا به قووڵایی ۶۰ کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له سنوورى دهۆک و ده‌وروبه‌رى.
Your Comment