بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌باره‌ی سزادانی سه‌رکرده کوردەکان لە کوردستانی تورکیا، له دۆسیه‌ی "دۆزی کۆبانێ"، ڕایگه‌یاند: بە نیگەرانییەوە، لە ئەنجامی ۸۴هەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگەییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی کوردستانی تورکیا دەڕوانین، کە بەداخەوە توندترین سزای زیندانی، لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەردا بەسەریاندا سەپاوە.
گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، "باوەڕی نەگۆڕی ئێمە، کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان، هەربۆیە سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن و گرتنەبەری ڕێگەی سەربازی، هیچ ئەنجامێکی نابێت، جگە لە قووڵترکردنەوەی کێشەکان و درێژەکێشانی دۆخی نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەکە".
شایانی باسە پێنجشەممەی ڕابردوو ۱۶‌ی ۵ی ۲۰۲۴ له "دۆزی کۆبانێ"، لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە سزای ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) درا، له‌نێویاندا سەلاحه‌دین ده‌میرتاش سزای ۴۲ ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا پهێنرا و ئه‌حمه‌د تورک سزای ۱۰ ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا".
Your Comment