بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) له وتارێکدا له کۆبوونهوهی ههفتانهی حزبهکهیدا رایگهیاند: "هەڵبژاردنەکە لەسەر بنەمای دژە دیموکراسی بەڕێوەچووە و لەم هەڵبژاردنەدا ئاکەپە و مەهەپە پەنایان بردە بەر هەموو جۆرە فێڵێک، سەرەڕای ئەوەش ئەم دەرئەنجامە ئەوە دەردەخات کە ئەم پاوانخوازییە بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات، لە ۳۱ی (ئازار/۳)دا خەڵکی تورکیا دژی ئینکاری دەستیان یەکخست و دروشمی ئیتر بەسەیان وتهوه".
ئاماژهی بهوهشکرد، لە تورکیادا نزیکەی ۵۰ ملیۆن کەس لە لێواری برسێتی و هەژاریدا دەژین، بهڵام ههمو ئهو سهرچاوهکانی وڵات بۆ بهرژهوهندی گهشهپێدانی ئاکپارت و بهشێکی له نزیک خهرج دهکرێت، له دوایین ههڵبژاردندا گهلانی تورکیا گهمارۆی ئاکپارتی و مهههپهیان تێکشکاند و دهسهڵاتهکانیان بهرتهسکرایهوه.
تولای هاتیمۆگولاری دهشڵێت: "هەر دەنگێک کە خەڵکی تورکیا بەخشی بەو مانایەیە کە ئێمە هەژاری و ئاوارەبونمان ناوێت و بێزار بووین لە دەستوەردانی ئاکەپە لە شێوازی ژیانمان، بەو مانایەیە کە ئێمە نامانەوێت چیتر بکوژرێین، ئێستا لە تورکیا گرنگترین ئەرک کە دەکەوێتەسەر شانی هەموو سیاسەتمەداران، خوێندنەوەی ئەم پەیامەی گەلی تورکیایە بە دروستی، ئەوەش بۆ حکوومەت و ئۆپۆزسیۆن هەمان شتە، لێرەدا بە تایبەتی ئەو پەیامەی کە گەلی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا دای، ویستیان دەرگاکان بەڕوی چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسیانە بۆ کێشەی کورد بکەنەوە".
هاوسهرۆکی گشتیی دەم پارتی له پهیامێکدا وتیشی: "پێویستە حکوومەت و ئۆپۆزسیۆن بە بەهێزترین شێوە ئەم پەیامە هەڵسەنگێنن، پێویستە گوێ لە خواستی گەلی کورد بگرن، ئەو نەخشە و گۆڕانکارییەی لە ۳۱ی (ئازار/۳)دا هاتە ئاراوه، گۆڕانکارییەکی دیموکراسییە و نەخشەی داواکاری گۆڕانکارییە، نەخشەی ئومێدە بۆ دروستکردنی وڵاتێکی دیموکراسی، نەخشەی ئیمانە، لە ۳۱ی ئازاردا ستراتیژی هەڵبژاردنی دەم پارتی سەرکەوتوو بوو".
ناوبراو ڕوونیشیکردهوه، "ئێمە لەم وڵاتەدا دەتوانین لە ڕێگەی خەباتی هاوکارییەوە چارەسەرێکی دیموکراسی بەدەست بهێنین، کاتێک لە ۳۱ی ئازاردا لە سندوقەکانی دەنگداندا ئیرادەی خۆمان نیشاندا و کاتێک بەرگریمان لە شارەوانییەکەمان کرد لە وان کە ویسترا دەستی بەسەردا بگیرێت، جارێکی دیکە شاهیدی گرنگی خەباتی هاوبەش بووین، بەتایبەتی سوپاسی گەلەکەمان دەکەین کە لە هەڵبژاردنەکانی وان و هەموو ئەو دامودەزگا و پارتانەی کە پێکەوە خەباتمان لەگەڵدا کردوە، کۆبوونەتەوە، سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، هەموومان بەختەوەر بین".
Your Comment