وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ دووهەمجار ڕەخنە لە ئێران دەگرێت

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەوان لە پرسی پەکەکەدا متمانەیان بە عێراق هەیە، بەڵام لەگەڵ ئێران هاوتەریبانە لێی ناڕوانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا ڕەخنە لە ئێران دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت تاران لە پرسی سەرکوت کردنی پەکەکەدا هاوکاریی تورکیایی نەکردووە.
یاشار گولەر، بە رۆژنامەی میللیەتی تورکی وتووە "ئێمە متمانەمان بە دۆستە عێراقییەکانمان هەیە، ئەو خاڵەی لەم کۆتا کۆبوونەوانەدا پێی گەیشتوون کە عێراق پەکەکەی وەک رێکخراوی قەدەغەکراو ناوبرد، بەوتەی یاشار گولە "تورکیا ئەمە وەک پێشکەوتنێک هەست پێدەکات".
گولەر دەڵێ "ئێمە پێمانوایە هاوڕێ عێراقییەکانمان هاوشێوەی ئەمریکا و ئەورووپا پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە دەکەن، بەڵام ئێمە خۆمان بەردەوام دەبین لە تەواوی چالاکییەکانمان لەوێ".
 وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەشێکی دیکەی وەڵامی پرسیارەکەدا باسی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە و داوای لێدەکات پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت.
 گولەر وتی "بافڵ تاڵەبانیش هەوڵدەدات شتەکان بۆ خۆی بگەیەنێتە کۆتایی. دەبێت بزانێت ئەوەی هەوڵی بۆ دەدات شتەکان لە دژی خۆی وەرگێڕاوە، چوونکە سەرۆکی بەڕێزمان، وەزیری دەرەوەی بەڕێزمان، بە خۆشمەوە، چەندینجار هۆشداریی پێویستمان داوە، تورکیا وڵاتێکی بە سەبرە، ئێمە دەزانین چیمان کردووە و چی دەکەین. هەمووان دەبینن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بە چ دۆخێک گەیشتووە".
 ناوبراو هەروەها وتی "ئەگەر بافڵ تاڵەبانیش دەیەوێت هەمان پێشهاتەکان ئەزموون بکات، با درێژە بەو چالاکییانەی بدات، چەندینجار پێمان وت دەبێ چی بکات، پێویستە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریستان بپچڕێنێت و واز لە پشتیوانیکردنیان بهێنێت و ناوچەکەی لە تیرۆریستان پاک بکاتەوە. کاتێک ئەم کارانە بکات، باشترین ئەنجام بۆ خۆی بەدەست دەهێنێت"

News Code 223496

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha