لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ بازرگانی ئەنجام دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی عێراق ۴ مەرزی بە مەرزی ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان، ناساندووە، بەڵام لە ۲۰ مەرزی لاوەکیەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: ۲۰ مەرزی دانپێدانەنراو هەن لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە نەناسێنراون، ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانیان تێدا دەکرێت و داهاتەکانیشیان ناگەڕێتەوە بۆ عێراق، لەم مەرزانە و لە مەرزە فەرمیەکانیش دیاردەی قاچاخی بەردەوامە،هەموو ئەو کاڵایانەش لەم مەرزانە بەناوی جۆراو جۆرەوە بازرگانیان تێدا دەکرێت، حکوومەتی عێراق ئاگادارە لێیان".

 لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ و بازرگانی ئەنجام دەدرێت

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: "محەمەد شیاع سوودانی لە دواین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە وەزیری کشتوکاڵ ووت، بە هێنانی هێلکە بەشێوەی قاچاخ زیانتان بە ئابووری خۆتان و عێراقیش گەیاندووە، ئەو ناوی هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخانی بە دیاری کراوی هێنا."

ڕۆژی ۶ی مانگی ۵ی ۲۰۲۴، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق هێنانی هێڵکەی بە شێوەی قاچاخ لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێز خان، بە مایە پوچ بوونی پڕۆژەکانی هێلکەی لە ناوەند و هەرێم باسکردووە و داوای ڕاگراتنی هاوردەکردنی هێڵکەی بە شێوەی قاچاخ کرد.

هێنانی هێڵکە بە شێوەی قاچاخ یەکێکە لە کاڵا دیارەکان کە حکوومەتی عێراق جەختی لەسەر دەکاتەوە.لە عێراق ۸۰ پڕۆژەی کێڵگەی پەلەوەری تایبەت بە هەێلکە هەن لەو ڕێژەی ۲۲ کێڵگەیان لە هەرێمی کوردستانە، خاوەن کێڵگە پەرلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان، ۳۰ی مانگی ۴ ی ۲۰۲۴ لە هەولێر خۆپیشاندانیان دژ بەهێنانی هێڵکەی قاچاخ و ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ئەنجامدا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە کێڵگە پەرلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان ساڵانە ۳ ملیار و ۸۰۰ ملیۆن هێلکەی خواردن بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا پێداویستی ناوخۆ ۱ ملیار و دووسەد ملیۆن هێڵکەیە و بەشێکی هەناردەی خواروی عێراق دەکرێت، هەرچەندە، ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێم، لیستی ئەو کاڵا و خۆراکانەی کە هاوردەکردنیان قەدەغە دەکرێت، ئاڕاستەی مەرزەکان دەکات بەڵام نوسراوەکان وەک خۆیان جێ بەجێ ناکرێن و لە ڕێگەی قاچاخەوە بەرهەمەکان هاوردە دەکرێن.

مەریوان کەریم لێپسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە لێدوانێکدا ڕاگەیاندووە: "مەرزی باشماح مەرزێکی نێودەوڵەتیە، بەهیچ جۆرێک هەر کاڵایەک بەپێی ڕێنمایی حکوومەتی هەرێم نەبێت، ڕێگە نادرێت بێتە هەرێمی کوردستانەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە".

 لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ و بازرگانی ئەنجام دەدرێت

وتەبێژی مەرزی باشماخ وتیشی: "من ئاگادار نیم هێڵکە داغڵ بکرێت بە قاچاخ، هەرشتێک داغڵ دەکرێت پشکنینی بۆ دەکرێت و ڕێنماییە یاساییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر پاشان داغڵ دەکرێت".

ڕزگار حمد خدر ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری کشتوکاڵ و باسکردنی باقاچاخ هێنانی هێلکە ڕایگەیاند: "ئەو بابەتە ئێستا لە چوار چێوەی کارکردنی مندا نیە و من لە بواری گەنمی جووتیاران کارمکردووە".

 لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ و بازرگانی ئەنجام دەدرێت

ساڵی ڕابردوو، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق بە درێژایی ۲۶۵ کیلۆمەتر لە ناحیەی قۆرەتوو تا ناوچەی هەورامان ژمارەیەک کامێرای چاودێری دانران بۆ چاودێریکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەم کردنەوەی بازرگانی قاچاخ، بەرپرسێکی باڵا لە پاسەوانەی سنوور سەر بە حکوومەتی عێراق، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئێمە لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە وردی چاودێری مەرزەکان دەکەین و لەڕێگەی کامێرەی چاودێری و پاسەوانەکانەوە، هەرکاڵایەک بە سیستەمی گومرگی نەیەتە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا دەگرین و ڕێگە نادەین بێتە ناو خاکی عێراق و هەرێمەوە".

 لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ و بازرگانی ئەنجام دەدرێت

ئەو بەرپرسەی پاسەوانی سنوور وتیشی: "ئێمە ئەرکەکانمان لە چوار چێوەی چاودێری سنوورەکاندایە و حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بەردەوامە تا سنوورەکان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکات، لەو چوار چێوەیەشدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدایە".

News Code 223488

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha