ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی ئێواره‌ی ئەمڕۆی گۆڕه‌پانی تانکه‌ره‌کانی په‌روێزخان، که‌سێک گیانی له‌ده‌ست داوه و حه‌وت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
بەشی ئێران- گومرگی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە ترانزێتی کاڵا لە ڕێگای گومرگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی ڕاگەیاندنی باجی نوێ بۆ بارهەڵگرەکان، ڕاگیراوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی عێراق ۴ مەرزی بە مەرزی ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان، ناساندووە، بەڵام لە ۲۰ مەرزی لاوەکیەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانی دەکرێت.
بەشی کرماشان- بە ئامادەبوونی پارێزگاری کرماشان و پارێزگاری هەڵەبجە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هاتوچۆ موسافیر و گەشتیاران بە فەرمی لە دەروازەی شوشمێ-وە دەستی پێ‌کرد.