بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسی، تا دەسەڵاتداریی بێسەری قۆرخکراوی سەپێنرا و هەبێت، هەر کەس و هێزێکی دەرەکیی و بیانیی، دەوڵەتیی یان نا دەوڵەتیی، ڕێپێدراو یان قاچاخ و یاساخ؛ کە بەهەر بەهانە و هۆ و دۆخێک هاتبێتنە وڵاتەکەوە، ئەگەر لە پەنجەرەشەوە دەریانبکەیت؛ لە دەرگاوە دێنەوە ژوورەوە.
دەشڵێت: ئەوەی ڕێ لە هێزی بیانیی دەگرێت بێتە ناوەوە، یان ناچاریان دەکات بچێتەدەرەوە؛ ئیرادە و تێکۆشان و دەوڵەتداریی و سەربەخۆیی و هاوڵاتی سەنتەریی و یاسا سەروەریی و دادپەروەریی و دامەزراوە دەستورییەکان.
Your Comment