باشماخ
-
لە ڕۆژانی جەژندا نزیکەی ۱۵ ھەزار گەشتیاری ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی باشماخەوە سەردانی ئێرانیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی راگەیاندنى دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایدهگهیهنێت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی ۱۵ ھەزار گەشتیار له ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتى ئێرانیان کردووە.
-
محەممەدسادق موعتەمدیان:
ڕێککەوتنی باش لە بواری پەیوەندیی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری لەنێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان کراوە
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە یاوەریی شاندێک سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە.
-
لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی و پارتیدا:
لە ۲۰ مەرزی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ بازرگانی ئەنجام دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی عێراق ۴ مەرزی بە مەرزی ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان، ناساندووە، بەڵام لە ۲۰ مەرزی لاوەکیەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانی دەکرێت.
-
لە دەروازەی باشماخی مەریوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە
بەشی کوردستان- بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی ۳۴٪ زیادی کردووە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە
پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند، سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.
-
پارێزگاری سلێمانی:
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند، سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.
-
پارێزگاری کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
باشماخ دەروازەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران/ سامان بە مەعیشەتی سنوورنشینەکان دەدرێت
لەم ڕۆژانەدا کوردستان بەبۆنەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە قەرەباڵغە و سنووری باشماخی مەریوان لە ساڵی ڕابردووەوە وەکوو دەروازەیەک بۆ ئەم کارە چالاک کراوە. لەلایەکی دیکەوە «دەفرایەتیی سنوور» بۆ کوردستان دەبێت بەشێوەیەکی تایبەت و پسپۆڕانە ئاوڕی لێبدرێتەوە. بۆیە ئاژانسی کوردپرێس لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان دەسکەوتەکانی ئەربەعین بۆ کوردستان و پلانەکانی حکوومەت بۆ گەشەپێدان بە سنوورەکانی پارێزگای تاوتوێ کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:
-
داهاتی دەروازەی سنووریی باشماخ بۆ نیوە دابەزیوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داهاتی دەروازەی سنووریی باشماخ بەڕێژەی ۵۰٪ کەمی کردووە، کەمبوونەوەی داهات لە دەروازەکانی دیکەش لەنێوان ۱۰٪ بۆ ۲۰٪ـە.
-
هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی شوشمێ بە فەرمی دەستی پێکرد
بەشی کرماشان- بە ئامادەبوونی پارێزگاری کرماشان و پارێزگاری هەڵەبجە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هاتوچۆ موسافیر و گەشتیاران بە فەرمی لە دەروازەی شوشمێ-وە دەستی پێکرد.
-
یەکێتی هەوڵ دەدات پشکی سلێمانی لەناو بوودجەی فیدراڵدا جیا بکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی بوودجەی ڕاستەوخۆ لە بەغدا دەنووسێت: وەفدی یەکێتیی لە بەغداد بەڵێنی ئەوەی لە لایەنە شیعەکان وەرگرتووە پشتیوانی جیابوونەوەی دارایی سلێمانی بکەن لەناو بوودجەی فیدراڵدا.
-
بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەدا ۵۲ی هەناردەی پارێزگای کوردستان پێکدێنن
بەشی کوردستان- چاودێری دەروازە سنوورییەکانی کوردستان دەڵێت لەسەدا ۵۲ی هەناردەی پارێزگای کوردستان پێکدێنن کە ڕوانەی وڵاتانی عێراق، تورکیا و هیند دەکرێت.