دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایدەگەیێنێت: تۆمەتبار کردنی دامەزراوە حکوومییەکان بە قاچاخ، زیان بە ناوبانگی نێونەتەوەیی عێراق دەگەیێنێت و هەڕەشە لە ئاسایشی ئابووریی وڵات دەکات.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە، کە بە رادەست نەکردنی داهاتی نەوتی تۆمەتباری کردبوون.