-
ئەمریکا داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییەکانیان لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە وەربگرنەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو مێرمنداڵێکی گەڕاندووەتەوە و داواشی لە وڵاتان کرد هاووڵاتییەکانیان لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگەڕێننەوە.
-
وێڕای بە تیرۆریستی وەسف کردنی هێرشەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق:
لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکەین
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان بە هاوبەشی کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دەکەن.
-
عەلی باپیر:
خەڵکی غەززە لە برسان دەمرن و وڵاتانی موسڵماننشینیش بێ هەڵوێستن
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، غەززەییەکان بە بەرچاوی دنیاوە دەکوژرێن و لەبرسا دەمرن و بەرپرسانی وڵاتانی موسڵماننشینیش بێ هەڵوێستن.
-
ماکرۆن داوا لە شەرع دەکان دانوستانەکان لەگەڵ SDF بە نیەتێکی باشەوە بەروەپێش ببات
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە میانەی پەیوەندیێكی تەلەفونی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا ڕایگەیاند زۆر گرنگە کە دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی سووریا بە نیەتێكی باشەوە پێش بکەوێت.
-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مەزڵووم کۆبانی لە پاریس کۆ بوونەوە
مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆ بووەوە.
-
ڕوبیۆ جەخت لە گرنگیی پێدانی بەردەوامی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە؛ یەکێک لە پرسەکانی نێوانیان خەرج کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە.
-
میدل ئیست ئای:
ئەمریکا و تورکیا مۆڵەتێکی ۳۰ ڕۆژەیان بۆ تێکەڵ بوونی SDF لەگەڵ سوپای سووریا دیاری کرد
پێگەی میدل ئێست ئای-ی بریتانی بڵاویکردەوە، ئەمریکا و تورکیا مۆڵەتێکی ۳۰ ڕۆژەیان داوەتە هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ یەکگرتنیان لەگەڵ سوپای دەوڵەتی کاتیی سووریا.
-
باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا:
بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کە هاوکات نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئاشکرای کرد بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.
-
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا:
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە دەکرێنە سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستاندا.
-
ئەمریکا: هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان "قبووڵکراو" نین.
-
عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە:
چەکداماڵین لە هەسەدە بە واتای کۆمەڵکوژیی گەلی کوردە لە سووریا
عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە سەبارەت بە بوونی داعش و هێزەکانی تورکیا لە سووریا لە پەیامێکدا هۆشداریی داوە و دەڵێت: چەکدانانی هێزە کوردەکان لە سووریا بە مانای کۆمەڵ کوژی خەڵکی ئەم ناوچەیە دێت و هەرچەشنە پاشەکشێی سەربازیی مەترسیی جیدی لەسەر گیانی خەڵکی ئەو ناوچانە دروست دەکات.
-
تەڕاتێنی درۆن لە ئاسمانی هەرێم و خەمساردیی ئەمریکا لە پێدانی سیستەمی بەرگری
هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
-
بۆچی PKK لە ڕێوڕەسمی چەکداناندا چەکەکانی سووتاند؟
لە هەنگاوێکی سەمبۆلیک و جیاوازدا، گریلاکانی پ.ک.ک لە سلێمانی لەبری ڕادەست کردنی چەکەکان بە دەوڵەتی تورکیا، چەکەکانیان سووتاند. هەنگاوێک کە نەک هەر کوتایی لایەنی سەربازیی ئەم پارتە ڕادەگەیەنێت بەڵکوو هەوڵدانێکە بۆ مانەوەی سەربەخۆیی سیاسی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی بە خواست نەک بە تەسلیم بوون.
-
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا:
ئەمریکا بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردانی سووریا نەداوە
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا ڕایگەیاند: واشنتن پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا بۆ هێزهکانی سووریای دیموکراتیان ناوچهیێک بهناوی "کوردستانی ئازاد" لە سووریا ناکات.
-
نامەی ترەمپ بۆ سوودانی:
کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی عێراق بۆ ئەمریکا ۳۰% باجی گومرگیی لەسەر دەبێت
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە ۱ـی ئابەوە بە ڕێژەی ۳۰% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی عێراق بۆ ئەمریکا دەسەپێنێت.
-
نوێنەری ترەمپ باس لە ناکۆکیی گەورە لەنێوان کوردەکانی سووریا و ئەحمەد شەرع دەکات
کۆبوونەوەکەی هەسەدە و حکوومەتی سوریا کۆتایی هات و هەسەدە پێداگرە لەسەر مانەوەی هێزەکانی وەک قەوارەیێک بەڵام دیمەشق ئەو داواکارییە ڕەت دەکاتەوە.
-
ئەمریکا داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێم دەکات کێشەکانیان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کێشەکانی نێوانیان، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن.
-
زاخۆ و شاری مورهێدی ئەمریکا ڕێککەوتنی دۆستایەتییان واژۆ کرد
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و شاری مورهێد لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا کە زیاتر لە ۸%ی دانیشتووانی کوردن، لە رێوڕەسمێکدا رێککەوتننامەیێکی دۆستایەتییان واژۆ کرد.
-
نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا:
هیچ نیازێک نییە بۆ دووبارە سەپاندنەوەى سزاکانی ئەمریکا بەسەر سووریادا
جەیمس جێفری ڕایگەیاند: ئیدارەی ترەمپ هەموو هەوڵێکدەدات بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا و هیچ نیازێک نییە بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان.
-
ئەمریکا: وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چیدی قبووڵکراو نییە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "گرنگە کارەکانی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکەنەوە و چیدی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکرێت.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
هاوپەیمانان سیستەمی بەرگری بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکەن
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە تا کۆتایی ئەمساڵ هاوپەیمانان سیستەمی بەرگرییان بۆ دابین بکەن.
-
ترەمپ فەرمانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای واژۆ کرد
سهرۆکی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا، ژمارهیهک فهرمانی جێبهجێ کردنی واژۆ کرد، که کۆتاییان به بهرنامهی سزاکانی سهر سووریا هێنا.
-
شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن:
پڕۆسەی نوێی ئاشتی لەنێوان تورکیا و پەکەکە مەترسیی نەزۆک بوونی لەسەرە
شرۆڤەکارانی پرسی کورد هۆشداری دەدەن کە بەبێ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوولایەنە، ئاشتی لەنێوان تورکیا و پەکەکە دەبێتە وەهمێکی مەترسیدار.
-
قەتەر:
بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت.
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران؛
سعوودیە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان
لەباری هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،سعوودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
-
شێخی ئەزهەر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر ئێران دەکات
لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران شێخی ئەزهەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ئەو جەنگە هەموو ناوچەکە بەرەو داڕمان دەبات.
-
پووتین:
مۆسکۆ پشتیوانی له مافی ئێران دهکات بۆ بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی
ڤلادمیر پووتین سهرۆکی ڕووسیا پشتیوانی وڵاتهکهی بۆ بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی بهمهبهستی ئاشتیانه لهلایهن ئێران دهکاتهوه.
-
ئێران چ پەیامێکی بەگوێی گەلانی جیهاندا؟/ د.پێشڕەو حەمەجان
هێشتا ڕوون نییە کە لە پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا کام لایەن براوە دەبێت. بەڵام ئەنجامی ئەم پێکدادانە هەرچۆنێک بێت، جا بە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستای ئێران بێت، یان شکستی کابینەی نەتانیاهۆ بێت، یان گەڕانەوەی هەردوو لایەن بێت بۆ مێزی دانوستان، دەکرێت بڵێین ئێران لە ڕووی ستراتیژییەوە چەندین دەستکەوتی بەرچاوی تۆمارکردووە، کە لە مێژووی هاوچەرخدا بێ وێنەن:
-
ئەردەن و سووریا جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی شانشینی ئەردەن و هێڵی ئاسمانی سووریا بڕیارن دا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان.
-
لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا بۆ پزیشکیان؛
محەمەد بن سەلمان: هەموو جیهانی ئیسلام یەکڕیز و یەکدەنگ پاڵپشتی لە ئێران دەکەن
شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پشتگیریی سعوودیە بۆ ئێران کردەوە.