بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەھان لە ئێران، بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بەنیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێری پێشھاتەکانی ئەم داوییەی تایبەت بە ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەکەین".
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم ھێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێندرێن و بە پەلە دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆ بکریتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباریان دەبێت.
داواشی لەسەرجەم لایەنەکان کردووە کە دان بەخۆیاندا بگرن و ناوچەکە لە زیادبوونی گرژییەکان دوور بخەنەوە.
Your Comment