بۆچی PKK لە ڕێوڕەسمی چەکداناندا چەکەکانی سووتاند؟

لە هەنگاوێکی سەمبۆلیک و جیاوازدا، گریلاکانی پ.ک.ک لە سلێمانی لەبری ڕادەست کردنی چەکەکان بە دەوڵەتی  تورکیا، چەکەکانیان سووتاند. هەنگاوێک کە نەک هەر کوتایی لایەنی سەربازیی ئەم پارتە ڕادەگەیەنێت بەڵکوو هەوڵدانێکە بۆ مانەوەی سەربەخۆیی سیاسی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی بە خواست نەک بە تەسلیم بوون.

بەپێ هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۱۱ی تەمووزی ۲۰۲۵ ڕێوڕەسمی سەمبۆلیکی  چەکدانانی گەریلاکانی  پەکەکە بە ئامادە بوونی  ۳۰ کەس لە ئەندامی ئەم گرووپە بەڕێوەچوو. ئەم ڕووداوە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە وەکوو سەمبۆلێکی  نیاز پاکی بۆ بەروەپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە قەڵەم دراوە، هەڵمەتێکی جیاوازی لەگەڵ بوو: هێزەکانی پەکەکە لەبری رادەست کردنی  چەکەکان لە مەنجەڵێکدا ئاگریان تێ بەردا و ئەم بڕیارەش هەڵگری پەیامێکی چەند ڕەهەندی سیاسی و سەمبۆلیکە.

زەمینەی سیاسی

پەکەکە لە ڕێگەی ڕێبەری زیندانی خۆی عەبدوڵڵا ئوجالانەوە لە ساڵی پارەوە دانووستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە دەست پێ کرد. ئەم دانووستانە لە سەر بنەمای چەکدانانی پەکەکە لە بەرانبەر چاکسازی سیاسی و دەستەبەر کردنی مافی فەرهەنگی و بەشداری سیاسی بۆ بزووتنەوەی کوردی لە تورکیە بونیات نراوە.  

ئەم پرۆسە کاتێک خێراتر بوو کە دەوڵەتی تورکیە و پارتی داد و گەشەپێدان، لەگەڵ پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیە بە سەرکردایەتی دەوڵەت باخچەلی لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا لەگەڵ نوێنەرەکانی دەم پارتی  لە پەرلەمانی تورکیە تەوقەیان کرد. پاش ئەوەش ئوجەلان لە شوباتی ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی بانگەوازی بۆ چەکدانان کرد و لە مانگی ئەیاردا پەکەکە کونگرەیێکی بەڕێوەبرد و ئەم بڕیارەی بە شێوەیێکی فەرمی پەسەند کرد.

شیکارییێک بۆ سووتاندنی سەمبۆلیکی چەک

ڕێوڕەسمی سووتاندنی چەکەکان لە بنەڕەتدا سەمبۆلیک بوو و پەکەکە هەر لە مێژەوە ناوبانگی دەرکردووە بە کەڵک وەرگرتن لە هێما و سەمبوۆل بۆ گەیاندنی پەیامە سیاسییەکان. سووتاندنی چەکەکان نەک هەر کوتایی هاتنی سەمبۆلیکی شەڕی چەکداری نیشان ئەدات بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە بەرخۆدانی سیاسی ڕادەگەینێت، بەڵکوو سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە شەڕی سیاسی ڕادەگەینێت. چەمکێک کە لە بەیاننامەکانی ئەم دواییەی  ئوجالاندا  چەندین جار دووپات بووەتەوە.

لە حالێکدا کە میدیاکانی نزیک لە  دەوڵەتی تورکیە  باسیان لە ڕێوشوێنێکی تایبەت بۆ ڕادەست کردنی  چەکەکان کردبوو . پەکەکە ئەم بابەتەی ڕەت کردەوە و بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی سەربەخۆ چەکەکانی لەناوبرد. ئەم بڕیارە چەندین ئامانجی هەیە:

لێ بڕین و نەگەڕانەوە بۆ شەڕی چەکداری: پێچەوانەی ڕادەست کردنی چەکەکان بە دەوڵەت یان هێشتنەوەیان لە ئەمبار، لەناو بردنی بە تەواوەتیان نیشاندەری  نیازی ڕاستەقینەیە بۆ کوتایی هاتنی شەڕی چەکداری.

پاراستنی پێگە و سەربەخۆیی: پەکەکە بە سووتاندنی چەکەکان ئەم پەیامەی  ڕاگەیاند کە ئەم گرووپە بە ئێختیار چەکیان داناوە نەک وەکوو لایەنی شکستخواردوو یان تەسلیم بوون لە بەرانبەری تورکیا.

ڕێگری لە تاپۆ کردن یان کەڵک وەرگرتنی دووبارە: ئەم هەوڵە ڕێگری لە ئەوە دەکات کە  چەکەکان  بکەوێتە دەستی لایەنەکانی تر، لەوانە دەوڵەتی تورکیا یا پارتەکانی بەرامبەر یان ئەوەی کە بۆ ئامانجگەلێکی تر کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

نمایشی گۆڕانکاری پێناسەیی و ڕێکخراوەیی: ئەم هەنگاوە وەکوو سەرەتای وەرزێکی  نوێیە لە چالاکی سەربازیەوە  بۆ  سیاسەتی مەدەنی و چالاکی پەرلەمانی.

هێما سەمبۆلیکەکان و پەیامێک کە لەسەرەوەی چەکە

پەکەکە ئەمجارەشیان سەرنجی تایبەتی خستۆتەسەر سەمبۆل  و پەیامە ئایدۆلۆژییەکان. پێکهاتەی ڕەگەزیی ئامادەبووان لە ڕێوڕەسمەکەدا یەکسان بوو: واتا ۱۵ژن و ۱۵پیاو. چوار فەرماندە (دوو فەرماندەی ژن و دوو فەرماندەی پیاو). ڕێوڕەسمەکە بە نوێنەرایەتی بەسێ هوزەت هاوسەرۆک  ئەنجومەنی بە ڕێوەبەری بە ڕێوە چوو.

بەسێ هوزات هاوسەرۆکی کەجەکە سەرکردایەتی ڕێوڕەسمەکەی لە ئەستۆ گرت. ناوبراو ژنێکی عەلەوی سەر بە ناوچەی دێرسیمە. پێناسەیێک کە لە خۆیدا پەیامێکی ڕوونی هەیە ئەوەش  نیشاندەری ڕێدووزی بەرامبەری خوازانەی پەکەکەیە.

لەحاڵێکدا زۆربەی  بزووتنەوە کوردیەکانی تورکیە لە مێژوودا لە چوارچێوەی قەومی یان ئایینیدا بوو، پەکەکە توانیویە سنوورەکانی زمان (کورمانجی و زازا) و ئایینی (سونە و عەلەوی) تێپەڕێنێت و بنەمایێکی پتەو بۆ خوی دروست بکات. پاراستنی فرەشۆناسی و فرەڕەهەندییە بەشێکە لە پڕۆژەی گۆڕینی چالاکیی چەکداری بۆ چالاکیی سیاسی.

News ID 225735

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha