محەمەد بن سەلمان: هەموو جیهانی ئیسلام یەکڕیز و یەکدەنگ پاڵپشتی لە ئێران دەکەن

شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پشتگیریی سعوودیە بۆ ئێران کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

محەممەد بن سەلمان بە مەسعوود پزیشکیانی ڕاگەیاند: ئیسرائیل هەموو کارێک بۆ ڕکێشانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دەکات.

شازادەی جێنشینی سعوودیە دەشڵێت: "سعوودیە لەگەڵ برایانی و هەموو جیهانی ئیسلامی پاڵپشتی ئێران دەکات". ئاماژەی بەوەش کرد، "هەوڵ بۆ دروستکردنی گوشار لەسەر ئیسرائیل بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دەدەم".

لایخۆیەوە سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕایگەیاند: "هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران بەڵگەی سرووشتی شەڕانگێزییەکەیەتی".

پزیشکیان وتیشی: "سعوودیە دەتوانێت هەوڵەکان لەنێو وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرگریی لە موسڵمانان لە ناوچەکە ڕێکبخات".

News ID 225597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha