ئەمریکا داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێم دەکات کێشەکانیان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کێشەکانی نێوانیان، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد، ناکۆکییەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانە چارەسەر بکەن.

تامی برووس ڕاشیگەیاند: "وەک دەزانین ئەمە پرسێکی دێرینە، بەردەوامین لە هاندانی بەغدا و لەم دۆخەیشدا هەولێر بۆ ئەوەی کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە چارەسەر بکەن. ئەم هەڵوێستەمان نەگۆڕە و هێشتاش ئەوەمان دەوێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر قسە لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و وتی: "چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاماژەیێک دەنێرێت کە عێراق ژینگەیێک دەخوڵقێنێ کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئارەزووی وەبەرهێنانی تێدا بکەن، کە پێم وایە ئێستا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری چارەسەرێکی سەرکەوتوو، ئەم پرسە زیاتر لە هەموو کاتێک جێگەی بایەخە؛ هەروەها ئاماژەیێکی ئەرێنیش دەنێرێ بۆ هاوکاریی فراوانتر لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان، وەک کردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا و گەڕانی زیاتر بەدوای وزەدا بە بەشداریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان".

News ID 225710

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha