بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی شانشینی ئەردەن بڵاوی کردەوە، تا کاتێکی نادیار ئاسمانی شانشینی ئەردەن لە بەردەم سەرجەم گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان بە هاتن و دەرچوون بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ئاماژەیداوە، بڕیارەکە ڕێکارێکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنییە لە پێناو سەلامەتی گیانی گەشتیاران و فڕۆکەوانی مەدەنی، کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە مەترسییەکان زیاتر بوون.
هەروەها هێڵی ئاسمانیی سووریا ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگەیاند، هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانە بۆسەر یەکتر.
Your Comment