بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە کردەیێکی تیرۆریستی ناو دەبات و دەڵێت: حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ دەستنیشان کردنی ئەو لایەنەی بەرپرسن لە هێرشە درۆنییەکان، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، زیاتر له ۲۹ هه‌وڵی هه‌ڵدانی مووشه‌ک و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانیان له ناوخۆی عێراقه‌وه پووچه‌ڵ کردۆته‌وه و بڕیاری ئاشتی و شه‌ڕیش به‌ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدایه.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "رێگه به هیچ تاک و قه‌واره‌یێک ناده‌ین عێراق وه‌ک بنکه‌یێک بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان به‌کاربهێنێت".
سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختیشی کرده‌وه، "ڕێگری له هه‌ر لایه‌نێک ده‌که‌ین که پاساو دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بکاته ئامانج یان ڕایکێشێته ناو شه‌ڕه‌کانه‌وه".
هەروەها لە بارەی بوونی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، سوودانی ئاماژەشی دا، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بووەتە پاساوێک بۆ بوونی گرووپە عێراقییەکان بۆ ئەوەی خۆیان پڕچەک بکەن، بەڵام هەر کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تەواو بکشێنەوە، پێویست ناکات و هیچ پاساوێک بۆ هیچ گرووپێک نامێنێت بۆ ئەوەی لە دەرەوەی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی ئەمنی چەکیان هەبێت.
سوودانی سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی واشنتن و تاران، وتی: "هیوادارین دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سووریا وڵاتێكی گرنگه بۆ ئاسایشی عێراق، ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.
Your Comment