بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالیدە خەلیل، لە پەیامێكدا لە پەڕهی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاوی كردەوە: گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "برسی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت. وەک خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشوتری ئۆرگوای دەڵێت؛ ئەو سیستمە سیاسییانەی كە سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێناوە، کۆتاییدا ڕووخان و نەمان".
ئەو لێدوانەی وتەبێژەكەی بارەگای بارزانی لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: سزادانی به كۆمهڵ و برسی كردنی هاوڵاتییانی ههرێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی لەلایەن عێراقەوە به بێ ئهنجام و به بێ سزادان تێپهڕ نابێت.
Your Comment