نابێت قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسیەکان بکرێت

مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و مەحموود مەشهەدانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند، نابێت بە هیچ شێوەیێک قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مەحموود مەشهەدانی کرد. لە دیدارەکەدا  گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا.

ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن و بە هیچ شێوەیێکیش قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت و بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەری دیكەی ئەو دیدارە بوون.

News ID 225701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha