بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکات و وتی: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ هەرێم دەنێرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای تەواوبونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم وێرای دەستخۆشی لە مووچەخۆرانی هەرێم بۆ پشوو درێژیان وتی: ڕاگرتنی مووچە نایاسییە ونابێت  حکومەتی عێراق بابەتی مووچە تێکەڵی کێشەکان بکات.

ناوبراو وتیشی: "بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغدا بۆئەوەی بەرەوپێش بچین لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە و دەسەڵاتدارانی حکوومەتی عێراقیش بە خۆشحالییەوە وەلامیان داوەتەوە و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکە بۆ هەرێم دەنێرێت".

بارزانی راشیگەیاند: "خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە ژیان و مردنمان بەیەکەوەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان و لە ماوەیێکی نزیکدا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستوەردانی دادگای فیدراڵی لەوکاتەوە دەستیپێکرد کە چەند لایەنی ناوخۆی هەرێم سکاڵایان لە دادگا تۆمار کرد و داوایان کرد بەغدا ڕاستەوخۆ مووچە بنێرێت و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی دادگکە دەستوەردان بکات و بارودۆخی مووچە وای لێبەسەربێت.

News Code 225647

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha